توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌یسه‌لمێنێت كه كچان دوو
هێنده‌ی كوڕان كات له‌گه‌ڵ دایك و باوكیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن كاتێك ئه‌و
دایك و باوكه ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه.
زانكۆی پرینستنی ویلایه‌تی نیو جێرسی له ئه‌مریك له نوێترین
توێژینه‌وه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كچ دوو هێنده‌ی كوڕ گرنگی به
دایك و باوكی ده‌دات كاتێك ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش
كه‌له‌لایه‌ن پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت
كه باشتر وایه دایك و باوكان هیوایه‌كی زیاتریان به كچه‌كانیان هه‌بێت
له پیریدا، به‌وپێیه‌ی ئه‌وان ئاماده‌ن كاتێكی زیاتریان له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر
ببه‌ن.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاشكرایده‌كات كه كوڕان گه‌ر بزانن خوشكه‌كانیان
نزیكن له دایك و باوكیانه‌وه ئه‌وای بێخه‌م ده‌بن و ته‌نانه‌ت هیچ
گرنگیه‌كیش به دایك و باوكیان ناده‌ن، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه به‌ته‌واوی
پشت به خوشكه‌كانیان ده‌به‌ستن و متمانه‌ی ته‌واویان پێیان هه‌یه بۆ
ئه‌و كاره.
وه‌رگێڕانی: ڕه‌وا مه‌حمود
سه‌رچاوه: Daily Mail
0 comments:
Post a Comment