له‌گه‌ڵ تامه خۆشه‌كه‌ی كه تامێكی شیرین و خۆشی هه‌یه، مۆز به‌وه ناسراوه كه كۆمه‌ڵێك سوودی هه‌یه بۆ خۆت و كۆرپه‌كه‌ت له‌كاتی دووگیانی‌دا لێره‌دا ده‌یخه‌ینه روو:
*مۆز سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ پۆتاسیۆم كه كار له‌پارێزگاریكردنی جێگیریی فشاری خوێن ده‌كات له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی ده‌مارو گورچیله‌كان، چونكه هه‌ر مۆزێك 150غم پۆتاسیۆمی تێدایه، واتا (12%) كۆی ئه‌و رێژه‌یه‌ی رۆژانه مرۆڤ له‌و كانزایه پێویستێتی.
*مۆز سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ ڤیتامین B12 كه هه‌ر مۆزێك (50%) كۆی ئه‌وه‌ی رۆژانه پێویستته تێیدایه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و ڤیتامینه كار ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه سووره‌كانی خوێن و گواسته‌ره‌وه ده‌مارییه‌كان و سیرۆتۆنین كه به هۆرمۆنی به‌خته‌وه‌ریی ناسراوه.
*مۆز رێژه‌یه‌كی باشی تێدایه له‌ڤیتامین C كه دژه ئۆكسانه‌و له‌جه‌سته‌دا له‌دژی ره‌گه سه‌ربه‌خۆكان ده‌جه‌نگێت كه ده‌بنه هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌و زوو پیربوون، به‌وته‌یه‌كی تر مۆز له‌كاتی دووگیانی‌دا كار ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش و چاره‌كی ئه‌و ڤیتامین سی-یه‌ی رۆژانه پێویستێتی ده‌یداتێ.
* مۆز رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت بۆ پێدانی ریشاڵی پێویستی رۆژانه به له‌ش، ئه‌وه‌ش قه‌بزیی كه‌مده‌كاته‌وه كه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی دووگیان تووشی ده‌بێت، بۆیه هه‌ر مۆزێك به‌قه‌باره‌ی مامناوه‌ند نزیكه‌ی (2.3) ملغم ریشاڵی تێدایه واتا (10%) ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی رۆژانه بۆ له‌ش پێویسته.
به‌كارهێنانی مۆز له‌خۆراكدا
كه‌واته دوودڵ مه‌به له‌زیادكردنی ئه‌و میوه‌یه بۆ خۆراكی رۆژانه‌ت و لێره‌دا هه‌ندێك رێگه‌ی ته‌ندروست ده‌خه‌ینه روو كه بتوانیت له‌ڕێگه‌یه‌وه مۆز بخۆیت:
- مۆز به توێكڵه‌وه به‌كه‌ره تاوه‌یه‌كه‌وه‌و لێیبنێ تا توێكڵه‌كه‌ی ره‌ش ده‌بێت و ناوه‌كه‌ی نه‌رم ده‌بێته‌وه، ده‌توانیت ئه‌و مۆزه پیشاوه هه‌ر وا به‌كه‌وچك بیخۆیت هه‌روه‌ها ده‌توانیت له‌گه‌ڵ دۆندرمه یان شاتوو یان ورده نه‌سته‌له بیخۆیت.
- مۆزێك پانبكه‌ره‌وه‌و بیده له‌سه‌موونێك، كه‌ره‌ی فستقی سۆدانی یان كشمیش یان هه‌ردووكیانی بۆ زیاد بكه، به‌و شێوه‌یه ژه‌مێكی سووكه‌ڵه‌و له‌فه‌یه‌كی به تام و ته‌ندروستت ده‌ستده‌كه‌وێت.
- داهێنان بكه له‌ئاماده‌كردنی گیراوه‌ی مۆز به چه‌ندین جۆر، بۆ نموونه گیراوه‌ی مۆز له‌گه‌ڵ ماست بۆ نانی به‌یانی یان وه‌كو ژه‌مێكی سووكه‌ڵه.
- مۆز له‌شێوه‌ی دۆندرمه بخۆ، بۆ ئاماده‌كردنی مۆزێك پاكبكه‌و به كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بپێچه‌ره‌وه‌و بیكه‌ره به‌فر گره‌وه تا به‌یانی، پێش ئاماده‌كردنی به بیست ده‌قیقه ده‌ریبێنه تاوه‌كو كه‌مێك خۆی بكاته‌وه ئینجا له‌ت له‌تی بكه‌و بیده له‌خه‌ڵاته‌ی كاره‌بایی و ئاماده ده‌بێت بۆ خواردن.
0 comments:
Post a Comment