هەنێك لەخانمان ئارەزوو دەكەن كوڵمەكانیان بەرز بێت و هەندێكجار پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی پێكهاتە كیمیاویەكان بۆ ئەوەی بەم مەبەستە بگەن دەتوانن ئەم ڕێگایانە بەكاربهێنن بێئەوەی هیچ زیانێكی لاوەكیان هەبێت بۆ پێست ئەویش بە تێكەڵاوكردنی (لەتێك پرتەقاڵ و لەتێك لیمۆ و بڕێك شیری تۆز تێكەڵاو بكرێت و بدرێت لەسەر كوڵمەكان )دەتوانرێت ڕۆژانە دووجار ئەم پێكهاتەیە بەكاربهێنرێت چونكە ئەم پێكهاتەی ڤیتامین سی تێدایە كە وادەكات پێست پڕ و بەهێز بێت .
هەروەها دەتوانن (زەیتی شمڵی و زەیتی گەرچەك) تێكەڵاوبكەن و شەوان پێش خەوتن بیدەن لەسەر كوڵمەكان و بەیانی ڕۆژی داهاتوو پێست بە ئاوی شلەتێن خاوێنبكەنەوە هەروەها پێویستە ئەم تێكەڵەی زەیتە زیاتر لە بیست ڕۆژ بەكاربهێنرێت.
0 comments:
Post a Comment