زۆرجار بۆنی ناخۆشی ئارەق بە شێوەیەک بێزارت دەکات ئارەزوی چونەدەرەوە ناکەیت، چونکە لەوانەیە لەگەڵ بەکارهێنانی هەموو کرێمە کیمیاویەکانیشدا کە دەستکردانە دروست دەکرێت، ئەم بۆنە ناخۆشەی هەر بمێنێت.
بۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە دەتوانیت ئەم تێکەڵە سروشتیە ئامادەبکەیت و بهكاری بهێنیت رزگارت دهبێت لەو بۆنە ناخۆشە بە تەواوەتی.
کەرەستەکان:
دوو کەوچک ئاو
ئاوی نیو لیمۆ
یەک کەوچک سرکەی سێو
یەک کەوچک بۆدرە (مەبەستمان لەو بۆدرەیەیە کە بۆ منداڵ بەکاردەهێنرێت)
یەک کەوچک نیشاستە
ئامادەکردن و بەکارهێنانی:
دوو کەوچک ئاوەکە بخەرە سەر ئاگر تا کەمێک گەرم دەبێت، پاشان کەرەسەکانی دیکەی تێبکەو تێکی بدە تا توند دەبێتەوە، پاشان بەکاریبهێنە بۆ ژێڕباڵەکانت سوودێکی زۆری دەبێت.
0 comments:
Post a Comment