له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی نوێ‌دا هاتووه كه زانكۆی رایس له‌باكوری ته‌كساس بڵاویكردۆته‌وه، ژنان زیاتر حه‌زیان له‌پیاوی باڵا به‌رزه وه‌ك له‌باڵا كورت، كۆمه‌ڵێك ژن رای خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕیووه كه ئایا بۆ حه‌زیان له‌پیاوی باڵا به‌رزه به‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره پیاوانه‌دا هه‌ست به ئاسایش و مێنه‌یی خۆیان ده‌كه‌ن.
له‌ڕێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌وه ده‌كه‌وتووه كه 925 كه‌س كه سایتی یاهوو به‌كاردێنن (14%) پیاوان حه‌زیان له‌ژنێكه له‌خۆیان باڵای كورتتر بێت، به‌ڵام نزیكه‌ی نیوه كه (49%) ژنانه حه‌زی خۆیان ده‌ربڕیووه له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت پیاوێكی باڵا به‌رز بناسن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن، جگه‌له‌وه‌ی زانراوه ژن حه‌زی له‌پیاوی باڵا به‌رزه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به ئاره‌زووی خۆی پێڵاوی به‌رز له‌پێ بكات جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێك ژن حه‌ز ده‌كه‌ن كاتێك له‌ئامێزی ده‌گرێت قۆڵی به‌رزبكاته‌وه‌و ده‌سته‌كانی بگاته ملی پیاوه‌كه.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی تردا كه له‌زانكۆی ماكماسته‌ر له‌هامیلۆتن كراوه تێیدا ژنان رای خۆیان ده‌ربڕیووه به‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی تۆنی ده‌نگیان نزمه سه‌رنجڕاكێشترن وه‌ك له‌وانی تر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و جۆره پیاوه مه‌حاڵه جێی متمانه بن
0 comments:
Post a Comment