وەک ئاشکرایە خانمان بە رێژەیەکی زۆر دووچاری کێشە له پێستیاندا دەبنەوە، بەهۆی ئەو کرێمە ئەساسەی کە بەکاریدەهێن بۆدەم و چاویان، ئەمەش وادەکات هەمیشە هەوڵی کڕینی ئەساسێکی باش بدەن کە لەگەڵ دەم و چاویاندا بگونجێت، بەڵام لە راستیدا هیچکام لەم ئەساسانە باش نین و زیانێکی زۆر بە پێست دەگەیەنن و دەبنە هۆی وشكبونەوەو زوو چرچ بوون، بۆیە دەتوانیت بە هەمووشێوەیەک خۆت لەم ئەساسانە دووربخەیتەوە و هەروەها بەم رێگە سروستیە ئەساسەکەت دروست بکەیت.
کەرەستەکان:
شیری وشک
گەنم
لیمۆ
ئاوی گوڵ
ئامادەکردن و بەکارهێنانی:
یەکێک لە شووشەی ئەساسەکەت پاک بشۆو، پاشان کەرەستەکان بکەرە ناو خەڵاتێکی کارەبایی تاکو جوان تێکەڵ دەبن و پاشان بیکەرە شووشەکەو بیکەرە ناو ئامێڕی فێنککەرەوە، رۆژانە لە بری ئەساسەکەت بە تەنکی بەکارینبهێنە سوودێکی زۆری دەبێت.
0 comments:
Post a Comment