728x90 شفرة ادسنس

  • دواین بابەت

    Friday 19 December 2014

    لەکاتی بۆیە کردنی نینۆکەکانت پەیڕەوی ئەم ئامۆژگاریانە بکە



    وەک ئاشکرایە نینۆکەکان جوانیەکی تایبەتی دەدەن بە دەست و پەنجەکان بۆیە دەبێت هەمیشە ئاگاداریان ببین، لێرەدا دەتوانیت بەم 
    شێوەیەی خوارەوە نینۆکەکانت بۆیە بکەیت تا بتوانیت نینۆکەکانت لە شکاندن و داخوراندن بپارێزیت.

    1. لەکاتی بۆیە کردندا کەمێك لەو کرێمەی کە دەستی پێ چەور دەکەیت بدە لە دەوروبەری نینۆکەکانت تا کاتێک بۆیە بەر ئەو شوێنانە دەکەون زوو لێببێتەوە.

    2. بۆیەی ئاوی بدە لە نینۆکەکانت، چونکە ناهیَڵێت بۆیە تۆخەکانی وەک سور و رەش پاش لێکردنەوەیان بە چواردەوەری نینۆکەکانتەوە بمێننەوە ، هەروەها نابێتە هۆی زەرد بوونی نینۆکەکانت.

    3. پاشان ئەو بۆیەیه‌ی کە خۆت دەتەوێت بیدە لە نینۆکەکانت، ئەگەر بۆیەكه‌ تۆخە ئەوا یەکجار لێیبدە، بەڵام ئەگەر بۆیەکە کاڵە دەبێت جارێک لێێبدەیت و چاوەڕی بکەیت تا وشک دەبێتەوەو پاشان جارێكیتر لێیبدەرەوە تۆخ و جوان دەردەچێت.

    4. کە بۆیەکە وشک بویەوە جارێکی دیکە بۆیەی ئاوی لێبدەرەوە تاکو بۆیەکەت بە تەواوەتی جێگیر ببێت.

    5. بە دەسڕێک چواردەوری نینۆکەکانت پاک بکەرەوە تاکو هیچ بۆیەی پێوە نەمێنێت.

    • لێدوانەکانی ماڵپەر
    • لێدوانەکانی فەیسبوک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: لەکاتی بۆیە کردنی نینۆکەکانت پەیڕەوی ئەم ئامۆژگاریانە بکە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    إبۆ سەرەوە