خانمەکەم لەوانەیە زۆرجار کێشەت هەبێت لە بەکارهێنانی کرێمە دەستکردەکاندا بۆ لێکردنەوەی مکیاجەکەت، چونکە زیانێکی زۆر بە پێسستت دەگەیەنن بەهۆی ئەو مادە کیمیاویانەی تێان دەکرێت، بۆیە باشتر وایە ئەم تێکەڵە سروشتیە بەکاربهێنیت تا سافی و جوانی و نەرمی بگەڕێنیتەوە بۆ پێستت.
کەرەستەکان:
سپێنەی یەک هێلکە
نیو کەوچکی بچوک شەکر
یەک کەوچکی بچووک زەیتی زەیتون
یەک کەوچکی بچووک سرکەی سێو
ئامادەکردن و بەکارهێنانی:
شەکرەکە لەگەڵ سپێنەی هێلکەکە تێکەڵ دەکەین و تێکی دەدەین، پاشان سرکەی سێو زەیتی زەیتونەکە دەکەینە ناوی و تێکی دەدەین تا جوان تێکەڵ دەبێت، دواتر بیدە لە دەم و چاوت بە شێوەی بازنەیی و پاشان بە لۆکە بیسڕە سوودێکی زۆری دەبێت.
0 comments:
Post a Comment