ڕەنگە خانمان هەمیشە دووچاری ئەو کێشەیە ببنەوە لە نینۆکەکانیاندا کە لەگەڵ ئەوەی گرنگیەکی زۆری پێدەدەن و هەروەها خواردنە بەسوودەکان دەخۆن بەڵام نینۆکەکانیان گەشە ناکات و درێژ نابنەوە بۆ ئەمەش دەتوانیت ئەم تێکەڵەیە بەکاربهێنێت و سوودێکی زۆری دەبێت.
کەرەستەکان:
یەک کەوچک و نیو هەنگوین
دە کەوچک ئاوی گوڵ
چوار کەوچک گلسرین
نیو کەوچک سرکەی سێو
ئامادەکردن و بەکارهێنای:
1.هەنگوینەکە لە قاپێکدا دەخەینە سەر ئاگر و دایدەنێن بۆ ماوەی دوو خولەک.
2.پاشان لەسەر ئاگرەکە لایبدە و ئاوی گوڵ و هەنگوین و سرکەکەی تێبکەو تێکیبدە تاکو بە باشی تێکەڵ دەبێت.
3. بیدە لە نینۆکەکانت ڕۆژانە ئەم کارە دووبارە بکەرەوە سوودێکی زۆری دەبێت و بە تەواوەتی دەبێتە هۆی گەشەکردنی نینۆکەکانت.
0 comments:
Post a Comment