لالەنگی جگە لەوەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گشتی جەستە هەیە، دەشکرێت وەک هۆکارێک بۆ جوانکاری پێستی روخسار بەکاربێت، بۆ دروستکردنی ماسکێکی سروشتی و کاریگەر، رەچاوی ئەم هەنگاوانە بکە:
- سێ یان چوار قاش لالەنگی لە ناوکەکانیان جیا بکەرەوە.
- ئەم قاشانە بە جوانی ورد بکە و بیکە دەفرێکەوە.
- یەک "کەوچکی چێشت" هەنگوین و یەک "کەوچکی چێشت" ماستی تەکەڵ بکە.
- بیدە لە دەموچاوت و پاش ١٥ خولەک بە ئاوی سارد لایبدە.
ئەو کەسانەی دەموچاویان بە سروشتی چەورە وا باشە ئەم ماسکە هەفتەی تەنها جارێک بەکاربهێنن و ئەو کەسانەشی دەموچاویان چەور نییە باشترە هەفتەی دوو جار بەکاری بهێنن.
ئەم ماسکە یارمەتیدەرە بۆ سپی کردنەوە و لابردنی پەڵەی پێست، هەروەها باشە بۆ رێکخستنی چالاکی چەورییە رژێنەکانی پێست.
0 comments:
Post a Comment